گەنجێک لە ڕووداوێکی گوماناویدا گیان لە دەست دەدات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢-٣-٢٠٢٤ لە ڕووداوێکی گوماناویدا گەنجێک گیان لە دەست دەددات
بەرە ئەمڕۆ شەممە، گەنجێک بە ناوی 'کازم عەزیز خورشید ئاغا ڕوستایی' لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەری سەر بە پارێزگای هەولێر بە گوللە دەکوژرێت و گیان لە دەست دەدات
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس قوربانییەکە تەمەن بیست ساڵە و تازە هاوسەرگیری کردووە،  هەروەها لە بنەڕەتدا خەڵکی باڵەکایەتییە، دەگوترێ بە هۆی بەکارهێنانی چەک گوللە لە دەستی  دەرچووە و پێی کەوتووە، بەڵام هۆکاری کوشتنەکەی سەرڕاست نەکراوەتەوە