گەنجێک خۆی دەخنکێنێت

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٤ گەنجێکی ناحیەی ڕزگاری خۆی هەڵدەواسێت و گیان لە دەست دەدات
لە گەڕەکی ئازادی ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار، گەنجێکی بیست و چوار ساڵە خۆی هەڵدەواسێت و گیان لە دەست دەدات
کەسێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناوی ( م. م .ا )  بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاند گەنجەکە تەمەنی بیست و چوار ساڵە بووە و ناوی (ی. م.م.) لە ماڵەی خۆیاندا  خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە
بە گوێرەی زانیاریەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە کاتێکدا گەنجەکە بە تەنیا لە ماڵ دەبێت، بە پەتێک خۆی هەڵدەواسێت و گیان لە دەست دەدات، تا ئێستا هۆکاری خۆخنکاندنەکە ڕوون نەبۆتەوە