گەنجێکی سێزدە ساڵان خۆی دەخنکێنێ

لە گەڕەکی سەروەرانی شاری هەولێر، ئەمشەو سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٤ گەنجێکی سێزدە ساڵان خۆی دەخنکێنێ
پەیامنێری ڕزگاری پرێس بە نیگەرانیەوە هەواڵی خۆ خنکاندنی گەنجێکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێ
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم گەنجەی گەڕەکی سەروەران خۆی خنکاندووە و هۆکاری خۆخنکاندنەکەش نادیارە، چونکە هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و دارایی نەبووە و فێرخوازی قوتانخانەی ناوەندنییە
مخابن ماوەیەکەدیاردەی خۆکوشتنی گەنج و لاوانی کوردستان پەڕەی سەندووە، ئەم دیاردەیەش هۆکاری جۆراوجۆری هەیە