گەلی عەلی بەگ پڕ لە قوڕ و لیتە دەبێت

بە هۆی دوایین بارانەوە قوڕ و لیتەیەکی زۆر بۆ  ناو گەلی عەلی بەگ هاتووە، هەروەها بەشێک داڕماوە، بۆیە تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێوبان دەستیان بە پاککردنەوە کردووە
بە گوێڕەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٤-٤-٢٠٢٤ تیمەکانی کەرتی یەکی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێوبانی سۆران دەستیان بە پاککردنەوەی گەلی عەلی بەگ کردووە
بە گوێڕەی زانیاریەکان هاتنی ئەو قوڕ و لیتەیە کێشە و ئاستەنگی بۆ شۆفیران دروست کردوە، بە تایبەتیش بە هۆی ئەوەی کە ڕێیەکی نێودەوڵەتییە و هاتوچۆی زۆری لەسەرە