گەریلاکان فڕندەیەکی تورکیا بەردەدەنەوە
دەمژمێر هەژدەی ئەمڕۆ هەینى، ڕێکەوتی ٣١-٥-٢٠٢٤ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی تورکیا توانیان فڕندەیەکی تورکیا بپێکێن و سەرەوخواری بکەبەوە
دەمژمێر هەژدەی ئەمڕۆ هەینی، فڕندەیەکی تورکیا لە گۆڕستانى کریستیانەکانی نزیک کۆمەڵگەى کوانێ لە سنوورى قەزاى ئامێدى تێکشکێنرا و کەوتە خوارەوە
لە سەرەتای ئەمساڵ وتەنێژی پارتی کرێکارانی کوردستان مژەی بە خەڵک دا کە ئیدی ئەوان چەکی ئەوتۆیان بەدەستهێناوە کە دەتوانێ فڕندەکانی تورکیا بەربداتەوە، ئێستا بە کردەوە ئەمە سەلمێنراوە کە گەریلاکان دەتوانن فڕندەکانی تورکیا تێکبشکێنن و بەریانبدەنەوە