گیالۆک بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت

بەهاران دەیان گیانی جۆراوجۆر لە کوردستان، بەتایبەتی لە کێوەکاندا شین دەبن و خەڵک بۆ خواردن و بۆ فرۆشتن ئەو گیایانە دەهێنن و پارسنەگی بژێویان پێ ڕاست دەکەنەوە
بەگوێرەی زانیاریەکان گیالۆک یەکێک لە بەنرخترین  گیانی بەهارەیە،  عەشقی ئەحمەد، کە دوکانی فرۆشتنی جەرزاتی هەیە هەروەها ئەم گیایە دەکڕێت و بە کڕیارەکانی دەرەوەی وڵات دەیانفرۆشێت، ئاشکرای کردووە کە  گیالۆک گرانە و نرخەکەی بە وشکراوەیەیی دەگاتە سەت دۆلاری ئەمریکی، ڕاستییەکەیشی هەرچەندە کە برخەکەی بەرزە بەڵام خواستی زۆری لەسەرە
بە گوێرەی زانیاریەکان خەڵک ئەو گیانە لە چیاکانی کوردستانەوە دەهێنن، هەندێکیان وشکیان دەکەنەوە دوایی دەیانفرۆشن، هەندێکی دیکە هەر بە شینی دەیانفرۆشن. ئەوەی هەستی پێ دەکرێت کە لە نێو بیانیەکاندا کڕیاری زۆرتری هەیە و دەگوترێ بۆ دەرمان سوودی لێ وەردەگیرێت