گوڵاڵە بێلاف بۆ ڕزگاری پرێس دەدوێ

گوڵالە ناسر محەمەد ناسراو بە گوڵاڵە بێلاف،  کە لەدایک بووی  ١٩٧٣ شاری کەرکووکە، پێنج کچ و دوو کوڕی هەیە و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوڕدستانە، وەک خۆی دەڵێت بەشداری لە سەت و بیست و پێنج کاری هونەری لە وێنەی کلیپ، زنجیرەی تەلەفزیۆنی، شانۆ، فیلم و کورتە نواندندا کردووە، ئێستاش گروپیکی هونەری پێکهێناوە و خۆبەخشانە کاری نواندن، سینارێۆ و دەرهێنان دەکات
لە دیدارێکی ڕزگاڕی پریسدا گوتی: هونەرەکەم لە بەهەشتی سەر دونیا دەچێ، خۆم دەیاننووسم و کاری دەرهێنانیان بۆ دەکەم و ڕۆڵیشیان تێدا دەگێڕم، واتە ڕۆژ بە ڕۆژ مەوداکەی فرەوانتر دەبێت و بەهەشتی من فرەوانتر دەبێت. هەروەها سەبارەت بە دەستپێکی هونەرەکەی گوتی: من هونە رمەند گوڵاڵه بێلاڤ له ساڵی ١٩٩٦دا لە فیلمی تۆلڤەکرن بەشداریم کرد کە  خۆم کاری نواند و سیناریۆ و دەرهێنانم بۆ کردبوو، بەم شێوەیە به ردە وام بووم، لە ساڵی ٢٠٠٤ بڕیارم دا کە ڕۆژانە بنووسم و درێژە بە کاری دەرهێنەری بدەم، بەڵام دواتر بە هۆی لە دەستدانی کچێکم ، دوو ساڵ لە کاری هونەری دابڕام، دواتر دووچاری نەخۆشی بووم و  نەشتەرگەری بۆ بڕبڕەی پشتم کرا، بەڵام حەزم بۆ هونەر و کارکردن وای کرد کە جارێکی دیکە تێهەڵبچمەوە
سەبارەت بە ڕەفتار و کەسایەتی هونەرمەند، گوڵاڵە گوتی: هونەرمەند دەبێ کەسایەتی خۆی ڕابگرێ و سازش بۆ ماڵی دونیا نەکات، بەڵام پێویستە هونەرەکەی بە جوانی و بە باشی پێیشانی خە ڵک دات، لە لایەکی دیکەوە دەبێ حکومەت و لایەنی پەیوەنددار خۆیان بزانن کە کێ ماندووە ، من بۆ خۆم ئەگەر لە برسانیش بمرم، داوای هیچ ناکەم، بەڵام نایشارمەوە کە مووچەیەکی مانگانەی دوو سەت و بیست هەزاریم هەیە، هەروەها لە دابەشکردنی زەویشدا سوودمەند بوویمە
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەپرسێ: زانیومانە دەستڕەنگینی و کاری بەرگدروویی دەکەیت؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی: ڕاستە جاڕان بۆ بژێوی ژیان ئەم کارەم دەکرد، بەڵام ئیستا نا ، چونکە بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانم، کاری بەرگدروویی دانیشتنی زۆری دەوێت، ئەمەش بۆ من زەحمەتە، چونکە شان و ملم پلاتینی تیدایە
پەیامنێری ڕزگاری پرس دەپرسێ: دەڵێن گۆرانیش دەچڕیت؟ ئەو بە پێکەنینەوە گوتی: تەنیا خەمی خۆمی پێ بە با دەدەم، ڕاستییەکەی ناخم پڕە ، سەیری شێوەم مەکەن، دەرووسنم پڕ لە خەم و حەسرەتە
پرسیار: تۆ کاری پێشکەشکاریشت کردووە؟ لە وەڵامدا گوتی: بەڵێ پێشتر به رنامە ی فۆلکلۆریم هه بووە
ئایا هونەر چی پێت بەخشیوە؟ لە وەڵامدا گوتی: هونەر زۆر که سی خۆشه ویستی لێستاندم، مخابن هیچ خەونێکی بەدی نەهێناوم، بەڵام هەر هونەریش دڵخۆشم دەکات
بە کێ سەرسام بوویت؟ لە وەڵامدا گوتی: زۆر بە گەزیزە سەرسامم
بە هۆی هونەرەوە گرفتت بۆ دروست بووە؟ لە وڵامدا گوتی: به لێ زۆر گرفتم بۆ دروست بووە، تا ئەم چرکەیەش لە ژێر هەڕەشەدام و ژیانم لە مەترسی دایە، بەو هۆیەوە لە بادینان به 'زینۆێ' بەناوبانگ بووم ، لە سۆڕان و له شاره کانی دیکە به شەمام
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد