گومان لە چارەنووسی حەسەن نەسروڵلا دەکرێت

دوێنێ هەینی، ڕێکەوتی ٢٧-٩-٢٠٢٤ ئیسرائیل بارەگای سەرەکی حزبوڵڵای لوبنانی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بە باڵاخانەکە کەوت، بە گوێرەی لێدوانەکانی ئیسرائیل، ئامانج لەم هێرشە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بووە، ئەوان بە دووری دەزانن کە نەسروڵڵا بە زیندوویی دەرچووبێت، هەروەها حزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوێکدا تەنیا دەلێت کە ئیسرائیل لە شوێنی خەڵکی داوە و خەڵکی لاشەڕی بە ئامانج گرتووە
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان ئیسرائیل بارەگای حزبوڵڵای لە باشووری بەیروت بە ئامانج گرتووە و  بەو هۆیەشەوە شەش کەس گیانیان لە دەستداوە و سەت کەسی دیکەش بریندار بوونە
هێشتا ڕەوشی حەسەن نەسروڵڵا یەکلایی نەکراوەتەوە، چونکە نە حزبوڵڵا برینداربوون و کوشتنی سەرڕاست کردۆتەوە، نە سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵیش دەستیان بەو زانیارییە گەیشتووە
لە لایەکی دیکەوە ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی حزبوڵڵا نووسیویەتی کە حەسەن نەسروڵلا زیندووە، هەروەها حزبوڵلا خۆی گوتوویەتی کە 'هاشم سەفییەدین'، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵا زیندووە