گورگەبۆرەکان هەڕەشە لە سلێمانی دەکەن

گورگەبۆرەکان کە خۆیان  بە تەشکیلاتی پەیمانی میللی دەناسێنن و کرێگرتەیی خۆیان بۆ دەوڵەتی تورک دووپات دەکەنەوە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەلێن: بەرەبەیانی ١ی نیسانی ٢٠٢٤؛ وەک پێشتر لە هەولێر و کەرکوک کردمان، بە پەرەپێدانی هێرشی ئامانج هێرشمان کردە سەر بازاڕی چەلێ لە سەنتەری دهۆک و بە تێکدانی دوکانەکانی کوردانی 'کەر'، ٦٥٪ی بازاڕەکەمان بە تەواوی لەناوبرد
لە لایەکی دیکەوە ئەو گورگەبۆرانە دەنووسن: هەرچەندە ئیدارەی بەناو حکومی لە سلێمانی هۆشداری پێویستی لە گەورەکانمان وەرگرت، بەڵام ئەوان تامی هێرشە تیرۆریستییەکانمان دەکەن لە وەڵامی باوەشکردنیان بۆ ئەو تیرۆریستانەی کە ئێمە ڕیشەکێشیان دەکەین
لە بڕگەیەکی دیکەی بەیاننامەی گورگەبۆرەکاندا هاتووە :دوا هۆشداریی خۆمان بۆ ئاغا عەشیرەتەکان دا کە گوێیان لە بانگەوازەکەمان نەگرت بۆ بەناو حکومەتی باکووری عێراق بۆ ئەوەی "پەڕۆکانیان دابنێن و ئاڵای تورکیا لە قەڵای هەولێر هەڵبدەن، پێویستە وەزارەتی پشمەرگە هەڵبوەشێنرێتەوە و بە سوپاکەمانەوە ببەسترێتەوە
ئەم بەیاننامەی گورگەبۆرەکان چەند خاڵێک پێشان دەدات
یەکەم: ئەمانە گروپێکی تیرۆریستی گرێدراوی تورکیان
دووەم: ئەمانە ئامانجیان گورز وەشاندنە لە کورد
سێیەم: خۆیان تیرۆریستبوونی خۆیان سەرڕاست دەکەنەوە
چوارەم: ئەو گورگەبۆرانە بە ئاشكرا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و دەوڵەتانی زلهێر ناویان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکاندا نانووسن، ئایا ئەمە بەهۆی کاریگەری دەوڵەتی تورکیایە، یان ئەوانیش لە ئاژاوەگێڕان دژ بە کورد بەشدارن؟