گرژییەکانی کەرکووک لە بەرژەوەندی تورکیا تەواو دەبێ
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان
نیشتوانی کەرکووکی هەمیشە ستەملێکراو
به داخباری و
نیگهرانییەوە لەو گرژی و ئاڵۆزیانە دەڕوانین کە چەندە ڕۆژێکە بە سیناریۆی تورکیا
و بە هاوهانەگی لەگەڵ لایەنە عەرەبییە سوونەکان دژ بە ئارامی و سەقامگیری شارەکە
دەستی پێکردووە. عەرەبی سوونە دوای سەت ساڵ لە فەرمانڕەوایەتی و درێژەدان بە
ستەمکاری و ڕەگەزپەرستی هێشتا بە خەونی بەعەرەبکردنی
باشووری کوردستان ڕەفتار دەکەن. سەرەتا بە مەبەستی خۆسەپاندن ڕێی سهرهكی
كهركوك - ههولێریان داخست، بەو هۆیەشەوە هەڕەشە و مەترسییان لەسەر ژیانی
دانیشتوانی کەرکووک دروست کرد، کاتێک خەڵکی
دژ بەو گرژی و ئاڵۆزیانە ڕژانە شەقامەکان، کێشە و گرفتەکەیان گەورەتر کردەوە، چەکدارە
دڵڕەش و ڕەگەزپەرستەکان لوولەی چەکەکانیان لە خەڵکی سڤیل و لاشەڕ کرد، چوار کوردیان کوشت و پازدەی دیکەشیان بریندار
کرد، ئێمە لە حزبی ڕزگاریی کوردستاندا زۆر بە توندى
ئەو تاوانە ڕیسوا و سهركۆنه دەکەین، چونکە ئاڵۆزى و پشێوی له كهركووك، ههڕهشهى ئاشکرا له ئاسایش و
سهقامگیرى دهكات و ئامانج جێبەجێکردنی بەرنامەی دەوڵەتی تورکیایە. ئێمە داوا
دەکەین کە گیراوەکان ئازاد بکرێن و بە خێرایی لێکۆلینەوە لە
ڕووداوەکان بکرێ و ئەو کەس و لایەنانەش بناسێنرێن کە دەستیان لە کوشتن و بریندارکردنی
هاوڵاتیان هەبووە، دەبێ رووبەرووی یاسا بکرێنەوە و سزا بدرێن. هەروەها
داوا دەکەین کە لایەنە کوردستانییەکان واز لە ناکۆکی و دووبەرەکی بهێنن، زۆر
پێویستە یەکهەڵوێست و یەکڕیز دژ بە خواست و پیلانی داگیرکاران ڕابوەستن
سڵاو لە خەڵکی کەرکووکی هەمیشە ستەملێکراو
دەبێ پیلان و سیناریۆی داگیرکاران لە گۆڕ بنرێ و کەرکووک بۆ خاوەنی ڕاستینی خۆی بگەڕێتەوە
مەکتەبی سیاسی
حزبی ڕزگاریی کوردستان