گروپێکی خوێن بەخشین لە خەلیفان دادەمەزرێت

لە ژێر دروشمی 'خوێن دەبەخشین  بۆ بەردەەوامی ژیان' گروپێکی خوێنبەخشین لە شارۆچکەی خەلیفان دادەمەزرێت
 خوێن بەخشین ئەرکێکی  ڕەوشتی و ئایینی و مرۆییە، ئەم گروپەش لەم پێناوەدا دامەزراوە
بەڕێز سەعید مەلا ئەنوەر بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە  کە دوای ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەگەڵ چەند کەسێکی  دڵسۆز و لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بۆ  جڤاکی کوردەواری بڕیارماندا کە گروپێکی خوێن بەخشین لە قەزای خەلیفان دروست بکەین، بەو هۆیەوە داوا لە کەسانی دڵسۆز دەکەین کە بێن و گروپەکە دەوڵەمەندتر بکەن
هەر لەو پێوەندەدا سەعید مەلا ئەنوەر هیوای خواستووە کە  نەخۆشخانەکان بە شێوەیەکی فەرمی و تەندروست هاوکاربن تا ئەم ئەرکە پیرۆزەی سەرشانمان ئەنجام بدەین
ڕاستییەکەی بەهۆی ڕووداوە کتوپڕەکان هەبوونی گروپی خۆێن بەخشان دەتوانێت بە فریای ئەو کەسانە بکەوێت کە  پێویستیان بە خوێن دەبێت