گروپی بێلاف خۆبەخشانە کار دەکات

تیپێکی هونەری چالاکییەکانی خۆی خۆبەخشانە و مەیدانی ئەنجام دەات، سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئەم  تیپە، گوڵاڵە بێلاف سەرۆکی تیپەکە بە 'ڕزگاریپرێس'ی گوت: ئێمە لە بواری نواندن و کاری سینەمایی و هەندێکجاریش پەیامی بازرگانی کار دەکەین.
 گولالە بێلاف لەدێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە کۆمەڵێک ئەکتەر و تەکنیکاری بەتوانا کە شارەزایی زۆرمان لە بواری پەیامی بازرگانی (ڕیکلامکردن) بەشێوازی نواندن دا هەیە، سەرباری لەوەش ئامێری نوێ و هاوچەرخمان هەیە و بۆ وێنەگرتن و مۆنتاژ  بەکاری دەهێنین، بەڵام ڕاستییەکەی پشتگیری خاوەنکاران زیاتر بەرەو پێشمان دەبات، وێڕائ ئەوەش سینارێست و دەرھێنەری بەتواناو خاوەن ئەزموون ھاوکارمانن، ئێمە لە دەستپێکی کارەکانمان داین، چاوەڕوانی ھیمەتی  خەڵکین، چونکە بە پشتیوانی و پشتگیری ئەوانەوە بەرەو  قۆناغێکی نوێوە ھەنگاو هەڵدەگرینەوە، بە تایبەتی لە کردنەوەی خولی فێربوون بۆ ئارەزوومەندانی ھونەر لەبواری نواندن، وێنەگرتن، مۆتاژ، سیناریۆ و دەرھێنان، هەروەها ئامانجمان ئەوەیە  ساڵانە ڤێستیڤاڵێک ساز بکەین، بێگومان  ھاوکاری خەڵک خۆشبەخت و سەرکەوتوومان دەکات