گرفتەکانی پەنجەمۆر کێشە بۆ دەنگدان دروست دەکەن

بەرپرسی کۆمیسیۆنی سیدەکان دەلێت: لە سنوورەکەماندا ٢٧٢٣ کەس ناویان گەڕاوەتەوە و گرفتی پەنجەمۆریان هەیە،  لەو ڕێژەیە تەنیا بەشێکیان گرفتەکەیان چارەسەر کراوە، کەچی گرفتی زۆربەیان ماوەتەوە و  کۆتاییش بە وادەکە هاتووە
خالس ستار، بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی سیدەکان دەڵێت:  بۆ دووبارەکردنەوەی ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆر و کارەکانی دیکەیان هەبوو، ماوەیەک بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان دیاری کرابوو، بەڵام ئێستا کاتەکە تەواو بووە و کێشەی زۆربەشیان ماوەتەوە
. خالیس ستار بەرپرسی بنکەی کۆمیسۆنی سیدەکان، ئاشكرای کردووە کە لە سنووری قەزای سیدەکان سێزدە هەزار و پێنج سەت و نەوەت و شەش کەس مافی دەنگدانییان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە، بەڵام لەم ڕێژەیەدا  دوو هەزار حەفت سەت و بیست و سێ کەس کەس ناویان گەڕابووەوە کە گوایە کێشەیان  لە پەنجەمۆردا هەیە و داوای دووبارەکردنەوەیان کرابوو، لەو ماوەیەی کە دیاری کرابوو، پەنجەمۆر بۆ نزیکەی هەزار کەسی مەدەنی و تایبەت کرایەوە، لەو ڕێژەیە کێشەی شەش سەت و بیست  و سێ کەس چاک کرایەوە، بەڵام پەنجەمۆری ئەوانی دیکە نەخوێندرایەوە
خالیس ستار، دەڵێت:  بەگشتی دوو هەزار سەت کەس  لە سنووری بنکەی سیدەکان  گرفتی پەنجەمۆرییان هەیە ، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە نتوانن دەنگ بدەن
هەر سەبارەت بە کێشەی پەنجەمۆر، وەلید محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی کۆمیسیۆنی قەزای ڕەواندوەز دەڵێ: لە  سنوورى قەزاى ڕواندز، نزیکەى سێ هەزارهاووڵاتى کێشەى پەنجەمۆریان هەبووە، لەو ڕێژەیە تەنیا نۆ سەت و هەژدە کەس سەردانى بنکەى کۆمسیۆنیان کردووە.
وەلید محەمەد، بەڕێوەبەرى بنکەى کۆمسیۆنى قەزاى ڕواندز، بۆ رزگاری پریس گوتى : لە سنوورى قەزاى ڕواندز، دوو هەزارو هەشت سەت و هەشتاو پێنج هاووڵاتى کێشەى پەنجەمۆریان هەبووە، کەچی  تەنیا نۆ سەت و هەژدە  کەس بۆ وەرگرتنەوەى پەنجەمۆر سەردانى بنکەى کۆمسیۆنیان کردوو
وەلید محەمەد ئاشكرای کردوە کە بە تێکڕایی زیاتر لە بیست هەزار هاووڵاتى لە سنوورى قەزاى ڕواندز مافى دەنگدانیان هەیە
بە گوێڕەی زانیاریەکان لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستاندا کێشەی پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەی ناوەکانیان هەیە، ئەگەر ئەم کێشەیە چارەنەکرێت، ڕێژەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان لە کورتی دەدات، بەو هۆیەوە کێشە لە دەنگداندا دروست دەبێت، بۆیە داوا دەکرێت کە وادەی نوێکردنەوە و چارەسەرکردنی درێژ بکرێتەوە