کەپرێکی گەشتیاریەکەی لە گەلی دەڕووخێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤-٤-٢٠٢٤ کەپرێکی  گەشتیاری لە گەلی عەلی بەگ ڕووخا، بەو هۆیەوە  بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سۆران ڕایگەیاندووە: ئەو کەپرە گەشتیارەی لە گەلی عەلی بەگ تێکشکا ،  بۆ ڕزی بوونی  دارەکەی دەگەڕێتەوە
بە گوێرەی زانیاریەکان هەرچەندە ژمارەیەک کەپری گەشتیاری دروست کراون، بەڵام وەکو پێویستی بایەخیان پێنادرێت و ساڵانە خزمەت ناکرێن، بۆیە بەرەو ڕزین و داڕووخان دەڕۆن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دەڤەری سۆران بڕیاریداوە لە مانگی پێنج  پێنج کەپرێکی دیکە لە شوێنی کەپرە ڕووخاوە  دروستبکرێتەوە
ڕاستییەکەی ئەگەر بایەخی زیاتر بەو شوێنە گەشتیاریانە بدرێت، داهاتی زیاتر بۆ خەڵکی ناوچەکە و بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت، بۆیە باشتر وایە کە گرنگی زیاتریان پێ بدرێت، واتە کەپر و شوێنە خزمەتگوزاریەکانی سەردەمیانەی بۆ دروست بکرێت