کەلار: سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن، دەستگیر دەکرێن

عەقیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان  لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوی کردۆتەوە کە ئەمڕۆ  چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٦-٢٠٢٤  بە هۆی  سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش و گەرەکی حەمرینی قەزای کەلار توانرا سێ کەس بە تۆمەتی دزینی بتڵی غازی ماڵان دەستگیر کران
هاووڵاتیانی گەڕەکی شۆرش و حەمرینی قەزای کەلار سکاڵای خۆیان گەیاندبووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و ڕایانگەیاندبوو کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە  بتڵی غازی ماڵەکانمان لێ دزراوە، لەو پێوەندەدا بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان  دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، سەرەنجام سێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندانا و ئاشکرایان کرد کە لە هەردوو گەڕەکی شۆڕش و حەمرین  نۆزدە  بتڵی غازیان دزیوەو دواتر فرۆشتویانە
 بە گوێرەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئێستادا  دەستگیرکراوەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراون و لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵدا دەکرێت
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە سەرەتای دەیەی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی و کەمدەرامەتییەوە کەسانێک دەستیان بە دزینی شتی وردی نێو ماڵەکان کردبوو، بەتایبەتیش بتڵی غاز کە پارەیەکی باشی دەکرد، دیارە ئێستا هەمان دیاردە دەستی پێکردۆتەوە