کەلار: تەزووی کارەبا لە کچێک دەدات و دەیکوژێت
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٤ لە گەڕەکی کەلاری کۆن تەزووی کارەبا لە کچێکی داو کوشتی
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە، کچێکی هەژدە ساڵان بەناوی (گ - م - ع) دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن بەهۆی لێدانی کارەباوە بریندار دەبێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، لەوێ تیماری سەرەتایی بۆ دەکرێت، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت، مخابن پاش گەیشتنی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا