کەسێک لە کۆیە چەند دەمژمێرێک لە زێرابدا دەمێنێتەوە

 ڕۆژی ١٤-٣-٢٠٢٤ هاووڵاتیەک  بۆ نان کڕینی پارشێو دەچێت، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا  لە شەقامی ئیسکان لە زێرابێک دەکەوێت
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو هاووڵاتیە تا بەیانی ڕۆژ دەبێتە لە ناو زێرابەکەدا دەمێنێتەوە کە چەند مەترێک قووڵە، دواتر خەڵک دەیبینن و دەری دەهێنن و  ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری هەولێر دەکرێت
بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەک لە زێرابدا کەوتووە، خەڵئ شاری کۆیە داوا لە لایەنی پەیوەنددار دەکەن کە بەزووترین کات کێشەی شۆستە و ڕێیەکانی ناو شار چارەبکرێن