کەسێک خاڵی خۆی دەکوژێت

لە شارۆچکەی تەق تەقی  قەزای کۆیە، لەڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک  خاڵی خۆی دەکوژێت
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس، کەسێک بەناوی "حەسەن حوسێن تەمەن ٤٦ ساڵ بە دەستی خوارزاکەی کوژرا وە
ئەمشەو ٨-٣-٢٠٢٤ لە کاتێکدا کە هاووڵاتی حەسەن حوسێن ئامۆژگاری  کوڕە خوشکێکی خۆی کردووە، کەچی خوارزاکەی پەلاماری دەدات و دەیکوژێت
کەسێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناوی (م.م.ئا) بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاند کە قوربانیەکە بە کوڕە خوشکەکەی گوتووە  چێتر ماتۆر بەخێرایی لێ مەخورە، کەچی ئەو خوارزایەی کوشتوویەتی