کەسایەتیە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن

دوابەدوای دادگەیی مێژوویی و بە تۆمەتبارناساندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەوڵەمەندەکانی پارتی کۆمارییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆکی پێشوو دووپات کردەوە
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دانی بەوەداناوە کە ساختەکاری بەڵگەنامە بازرگانییەکانی کردووە و ئەمەش بەو واتایەیە کە خۆی لە باجدان شاردۆتەوە
لە کاتێکدا کە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کۆکردنەوەی پارە لە دوای جۆ بایدن و دیموکراتەکانەوە دواکەوتووە، بەڵام ئەو قەناعەتە ژیانێکی نوێی بە هەڵمەتەکەی جۆ بایدن بەخشیوە و بڕوای وایە کە دیسان دەیباتەوە
به پێی هه ڵمه تەکەی تره مپ، دوای ڕاگه یاندنی بڕیاره که ی دادگە، ته نها بیست وچوار دەمژمێر نزیکه ی پەنجا و سێ ملیۆن دۆلار خراوەتە ناو سندوقی هه ڵبژاردنه کەی ئەمەش بەم واتایەیە کە بارزگارن و دەوڵەمەندەکان پشتوانی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن و دەیانەوێ بۆ جارێ دووەم پۆستی سەرۆکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان مسۆگەر بکاتەوە
میریام ئادێلسۆن، ملیاردێری ئەمریکی-ئیسرائیلی کە خاوەنی چەندین گازینۆیە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەی زۆر زیاتر بە سندوقی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ ببەخشێت

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، خاتوو ئادێلسۆن پارە دەبەخشێتە لیژنەی چالاکوانانی سیاسی بە ناوی "بناغەی پاراستنی ئەمریکا". لیژنەکانی چالاکانی سیاسی بۆیان هەیە بڕە پارەیەکی بێسنوور خەرج بکەن بۆ پشتیوانی لە کاندیدەکانی دڵخوازی خۆیان

هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە کە چەند پارە بە لیژنەکە دەددات، بەڵام پۆلیتیکۆ و دەزگاکانی دیکەی هەواڵی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت ئەو هاوکارییە لە ٩٠ ملیۆن دۆلارەوە بێت کە خاتوو ئادێلسۆن و هاوسەرە کۆچکردووەکەی شێڵدۆن بە دامەزراوەی پاراستنی ئەمریکا بەخشیوە
لە لایەکی دیکەوە دەیڤید ساکس، وەبەرهێنەری سلیکۆن ڤالی - پیشەسازی کۆمپیوتەر لە پۆستێکی کەناڵی ئێکس (تویتەر) نووسیویەتی: "تەنیا یەک پرسیار لەم هەڵبژاردنەدا هەیە: ئایا گەلی ئەمریکا بەرەنگاری دابەزینی ئەمریکا دەبێتەوە یان نا؟
ساکس و چامان هاوکات وەبەرهێنەرێکی سەرەکین لە کەرتی کۆمپیوتەری ئەمریکا، پلانیان هەیە ئەمڕۆ هەینی ٦-٦-٢٠٢٤ میوانداری کۆکردنەوەی پارە بکەن بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ، کە تێیدا داوا لە میوانەکان دەکرێت بۆ هەریەکەیان، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان ٣٠٠ هەزار دۆلار بە سەندوقی هەڵبژاردنی ترەمپ ببەخشن
هەروەها بڕیارە بیل ئاکمان، بەڕێوەبەری سندوقی پاراستن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیامێک بۆ
ستیڤ شوارتزمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بلاکستۆن گروپ - کە یەکێکە لە دیارترین وەبەرهێنەرەکانی بازاڕی بۆرسە لە وۆڵ ستریت بنێریت و پشتیوانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بکات
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە وێڕای دادگەییکردن و ناساندنی وەک تاوانبار، هێشتا خەڵکێکی زۆر لە ئەمریکا باوەڕیان بە دۆناڵد ترەمپ هەیە و بە فریادڕەسی دادەنێن و پێیانوایە ئەگەر جۆ بایدن بۆ جارێکی دیکە هەڵبژێردرێتەوە، ئیدی ئەمریکا سەنگایی خۆی لە دەست دەدات و لە جیهانی سێیەمدا خۆی دەبینیتەوە