کەرکووک: چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و تاڵانیان دەکەن

شەوی ڕابردوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و تاڵانیان دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣-٤-٢٠٢٤ پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی چەکدار کە  جلکوبەرگی سەربازیان لەبەردابووە بەسەر ماڵێکیدا داوە و بەیانۆی پشکینین هەموو ماڵەکەیان پشکنیوە

کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای کردووە کە ئەو چەکدارانە حەفتا هەزار دۆلار و زیاترلە سەت مسقال زێڕی بردووە

 

کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتویەتی: ئەو چەکدارانە جلکی سەربازییان لەبەر بووە، تەنانەت بۆ ئەوەی خاوەن ماڵەکە هەڵبخەڵەتێنن، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی ڕەش چوونەتە سەر ماڵەکە، بەو هۆیەوە توانیوایانە ئەوەی دەستیان بکەوێت، بیدزن و بیبەن

بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو چەکدارانە بە گشتی حەفتا هەزار دۆلار و سەت میسقال زێر و دوازدە ملیۆن دیناریان بردووە و ڕۆیشتوون