کێشەی ڕێ و بانەکانی هەرێم درێژەی هەیە

سی و سێ ساڵ زیاترە کە کێشەی ڕێ و بانەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان درێژەیان هەیە و چارەنەکراون
هەرجارە و ڕێیەک دادەخرێت و هەر ڕۆژەی قەڵەباڵغی بۆ ڕێیەکی دیکە دروست دەبێت
ماوەیەک بوو ڕێی کۆیە- هەولێر بە ڕێی مەرگ ناسرابوو، بۆیە شؤفێرەکان بە ڕێی گۆمەسپان- سماقولێی لە نێوان هەولێر و سلێمانی هاتوچؤیان دەکرد، دواتر بەهۆی خراپی ڕێیەکەوە، ناچاربوون کە ڕێی دۆڵی بالیسان ببڕن، بەڵام خەڵکی ئەو دەڤەرە زۆر بێزارببوون، تەنانەت بە هۆی ئەو تۆز و غوبارەوە بە کیمیایی هێواش ناودێریان کرد، ئێستا خەڵک ناچارن کە ڕێی بارهەڵگرەکان دابخەن، بۆیە دیسانەوە بارهەڵگرەکان ڕێی سماقولی دەپێون، بەڵام بە هۆی ئەوەی خاڵی بەنداوەکە مەترسی تێدایە، شۆفێرەکان نیگەرانن و نازانن چۆن لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا هاتوچۆ بکەن، شۆفێرێک کە زۆر لەم ڕەوشە بێزارە بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاند: ناچارین لە هەولێرەوە بچین بۆ کەرکووک، لەوێوە بۆ سلێمانی، ئەمە کێشە و گرفتی خۆی هەیە و ڕووىەڕووی گومرگ دەبینەوە، ئێستا تێدا ماوین و نازانین چی بکەین
لەم پێوەندەدا ماڵپەڕی ڕزگاری پرێس داوا لە لایەنی پەیوەنددار دەکات کە هەرچی  زووترە ئەم کێشەیە یەکلایی بکەنەوە و ئارامی بۆ شۆفێرەکان و خەڵکی دەڤەرەکانیش بگێڕنەوە. ئەگەر ڕێی نێوان هەولێر سلێمانی تایبەت بکرێت و بە باشی قیڕتاو بکرێت، ئیدی کێشەکە یەکلایی دەبێتەوە