کۆڵبەری لە ڕێی مەرگدا
دیاردەی کۆڵبەری بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وێڕای ئەوەی زیانی گەوەرەی لێ دەکەوێتەوە، بەرفراوانتر دەبێت
ڕۆژانە هەواڵەکان باس لە برینداربوون و کوژرانی ئەو مرۆڤە نەدارانە دەکەن کە بۆ قوتی ڕۆژانەی بنەماڵەکەیان ئەو ڕێیەیان هەڵبژاردووە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمە ڕێی مەرگە و ڕۆژانە گیان لە چەندین کەس دەسێنێتەوە
ڕۆژانە هەواڵەکان باس لە برینداربوون و کوژرانی ئەو مرۆڤە نەدارانە دەکەن کە بۆ قوتی ڕۆژانەی بنەماڵەکەیان ئەو ڕێیەیان هەڵبژاردووە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمە ڕێی مەرگە و ڕۆژانە گیان لە چەندین کەس دەسێنێتەوە
بە گوێڕەی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە ٩٢٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی
ڕاستییەکەی خەڵکی بێکاری ڕۆژهەلاتی کوردستان هیچ دەرفەتێکی ژیانیان لە بەردەمدا نییە، بە ناچارییەوە ملی ڕێی مەرگ دەگرن وزەحمەتی دەکێشن، ئەمەش لەگەڵ بەهای مرۆڤایەتی نایەتەوە، بۆیە دەبێ کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش بیر لە جارەیەک بکەنەوە بۆ ئەوەی بێکاران ڕێی مەرگ هەڵنەبژێرن