کۆڕێ: دیواری گۆڕستان دەڕووخێت و ژنێکی دوو گیان دەکوژێت

ڕائید هۆگر مامەند بەڕێوەبەری شارستانی کۆڕێ ئاشکرای کردووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١-٥-٢٠٢٤ بەهۆی داڕمانی دیوارێک ژنێکی دوو گیان مردووە
ئەمڕۆ چوارشەممە مەنال زێنەدین باڵەکی لادیوارێکی گۆڕستانی کۆڕێی بەسەردا دەڕووخێت، بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات
 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هۆی بارانی زۆر و لافاوەوە، دیواری گۆڕستانی کۆڕی هەرەس دێنێت و دەڕووخێت، بەو هۆیەوە ژنێکی دوو گیان دەمرێت
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕزگاری پرێس بە هۆی ئەو لافاوەوە کاتێک پاڵپشتی دیواری گۆڕستانی شارۆچکە کۆڕێ بەسەر چوار ژندا دەڕمێت، تیمەکانی شارستانی هاووڵاتیان ڕزگار دەکەن، بەڵام ژنێکی دوو گیان بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات
بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام دەکرێن، لەم پێوەندەدا دکتۆر کامەران عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام دەڵێت ئەو ئافرەتەی بەهۆی ڕووخانی دیواری گۆڕستانی کۆڕێ گیانی لەدەستداوە دووگیان بووە ، خۆی و کۆرپەکەی  گیانیان لە دەستداوە.