کۆماری ئیسلامی چوار کورد لە سێدارە دەدات

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ، ڕێکەوتی ٢٩-١-٢٠٢٤، لەگەڵ بانگی بەیانی، کۆماری ئیسلامی ئێران چوار بەندکراوی  سیاسیی کوردیان لە  لەسێدارەدا
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٩-١-٢٠٢٤ هەر یەکەلە پێژمان فاتحی، محەمەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار، موحسین مەزلووم  دوای  نۆزدە مانگ مانەوەیان لە زیندان، لە سێدارە دران و گیانیان لێ سەندرا
هەزار داخ و مخابن کە ڕۆژانە گەنج و لاوی کورد لە ئێران و تورکیە ڕاپێچی زیندان دەکرێن و ئەشكەنجە دەدرێن، هەندێکیان سزای قورسی مانەوە لە زیندان و هەندێکی دیکەشیان لە سێدارە دەدرێن، بەڵام ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو کوشتنانەدا بێ دەنگە و خۆی بێ ئاگا پێشان دەدات