کۆماری ئیسلامی ئێران سێ لاوی کورد لە سێدارە دەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٤ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە کە سێ لاوی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدراون
بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  ڕێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٤ سزای سێدارە بە سەر  سێ بەندکراوی کورد  بە ناوەکانی حەسەن چووپانی، خەڵکی گوندی "شەهرەستین"ی سەر بە شاری پیرانشار، حەسەن عەرەبی، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" و عەبدالە حەسەنزادە خەڵکی گوندی "یەنگجە"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کراوە