کچێکی چواردە ساڵان خۆی دەکوژێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣-٣-٢٠٢٤ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار کچێکی فێرخواز خۆی دەکوژێت
عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣-٣-٢٠٢٤ کچێک بە ناوی (د.ا.ع) لە دایکبووی ٢٠٢٠ بە دەمانچە خۆی کوشتووە
هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، دەستی بەسەر دەمانچە و مۆبایل و ئایپادی قوربانیەکە گرتووە، کە تەمەنی چواردە ساڵانە و فێرخوازی ناوەندییە
مخابن دیاردەی خۆکوشتن پەڕەی سەندووە، دەبێ لایەنی پەیوەنددار لێکۆڵینەوەی ورد سەبارەت بەو دیاردەیە بکات و ڕێ چارەی بۆ بدۆزێتەوە