کچێکی سۆران لە غاردانی سەت مەتریدا یەکەم دەبێت

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٦-٤-٢٠٤ کچێکی شارۆچکەی سۆران لە ڕاکردندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
لاڤین ڕەشید، قوتابی سکوڵی وەرزشی لە زانکۆی سۆران  لە غاردانی سەت مەتریدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
لاڤین ڕەشید کە خوێندکاری کۆلیژی وەرزشی زانکۆی سۆرانە، لە پاڵەوانیەتی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی عێڕاق لە غاردانی سەت مەتریدا پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد
شیاوی باسە کە پاڵەانیتەی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە  یاریگەکانی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ لاڤین ڕەشید توانی لە غاردانی سەت مەتریدا پلەی یەکەم بۆ خۆی و  شارەکەی بەدەستبهێنێت