کوڕەکەی جۆ بایدنی سەرکۆماری ئەمریکا بە تاوانبار دەناسرێت


لە دادگاییکردنی 'هانتەر بایدن'، کوڕی سەرۆکی ئەمریکا، بە سێ تۆمەت وەکو تاوانبار ناسێنرا
هانتەر بایدن تۆمەتبار کرابوو بەوەی لەکاتی کڕینی دەمانچەدا ئالوودەبوونی بە ماددە هۆشبەرەکانی شاردۆتەوە، بەم شێوەیەش بە درۆکردن لەسەر فۆرمێکی حکومی، کڕینی نایاسایی و هەڵگرتنی دەمانچەیەکیشی ئەنجامدا
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا کوڕی سەرۆکێک لە زەمانی سەرۆکایەتی باوکیدا دادگەیی بکرێت و تاوانبار بناسێنرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١١-٦-٢٠٢٤ دادگە بڕیاری خۆی سەبارەت بە کوڕی سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند و بە تاوانباری ناساند
کاردانەوەی جۆ بایدن چی بوو؟
دوای چەند خولەکێک لە ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دەستەی سوێندخواردن کە هانتەر بایدن بە تاوانبار ناسێنرابوو، کۆشکی سپی لێدوانەکەی جۆ بایدنی لە وەڵامی ئەم بڕیارەدا بڵاوکردەوە، کە تیایدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێز لە بڕیارەکەی دادگە لە دژی کوڕەکەی دەگرێت