کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤،  لە گوندی عەبدوڵا غانم کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ لە  سنووری قەزای داقوق ی سەر بە پارێزگای کەرکووک کورێک باوکی خۆی دەکوژێت
 بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ڕزگاری پرێس کەوتووە ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی  کوڕێک دەست بۆ  چەەک دەبات و تەقە لە باوکی خۆی دەکات و دەیکوژێت
کەسێکی نزیک لە قوربانییەکە بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە ئەوەی کوژراوە ناوی 'موهەند سلێمان'ە و تەمەنی چل و پێنج ساڵە لە لایەن کوڕەکەی خۆیەوە  کە تەمەنی پازدە ساڵە و فێرخوازە، سی گوللەی لێدراوە و گیانی لە دەست داوە