کوردێک بۆ پۆستی سەرکۆماری خۆی دەپاڵێویت

دکتور جەلال جەلالیزادە نوێنەری پێشووتری شاری سنە لە  ئەنجوومەنی ئیسلامی (پەرلەمان) ئێران لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاشكرای کردووە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران دەپاڵێوێت، هەروەها  سەبارەت بەو خۆپاڵاوتنەشی  گوتوویەتی: ئەو دڵنیایە خواستەکەی پەسەند ناکرێت، بەڵام بەو کارە ی دەیەوێت دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕاچڵەکێنێت و سەرنجی  کوردستانیان و خەڵکی  ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ ئەوە ڕابکێشت کە ۱۷ ملیۆن سوننە و ٨ ملیۆن کورد لە ئێران مافی  وەرگرتنی پۆست سەرکۆمارییان نییە

هەرچەندە جەلالیزادە  پێداگری لەسەر خۆ پاڵاوتن دەکاتەوە و لە دەستپێکیشدا دەشزانێت کە  ڕەت دەکرێتەوە، چونکە وەکوو سوننە مەزهەبێک بۆی نییە خۆی  بۆ پۆستی سەرکۆمار بپاڵێوێت

لەگەڵ ئەوەی جەلیزادە لەسەر خۆکاندیدکردن پێداگرە، بەڵام  ئەسلی ١١٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگرە و تەنیا کەسانی شیعە و سیاسی دەتوانن خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆماری بپاڵێون
جەلالیزادە ماوەیەکە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سەرکۆمارەکانی ئێران دەگرێت، هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی گرت و بەوە تۆمەتباری کرد کە خەڵکی ناوچەکە بۆ پۆستەکان هەڵنابژڕێرت و هاوێرکاری لە نێوان خەڵکی ئێراندا دەکات، ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەتەم و نابەرابەرییە و دەبێت بەخۆیاندا بچنەوە