کوردێکی باکوور لە سلێمانی دەکوژرێت

کوردێکی باکوور لە شاری سلێمانی دەکوژرێت
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پینجشەممە، ڕێکەوتی ٢٩-٢-٢٠٢٤ لە شەقامی چوارتا، لە  نزیک چێشتخانەی وەستا حەسەن کەسێکی نەناسراو تەقەی لە کوردێکی باکووری کوردستان کرد و ڕایکرد
بە گوێڕەی زانیارییەکان دەست بەجێ کوردەکە گیان لە دەست دەدات، هەروەها ( س .م .م ) کە وەک گۆواک (شاهید) لە شوێنی ڕووداوەکە بووە، بە پەیامنێری 'ڕزگاری پریس' ی گوتووە: دوای ئەوەی بکوژەکە تەقەی لە کوردەکەی باکووری کوردستان کرد و برینداری کرد، بەخێرایی هەڵات و خۆی بزر کرد
ئەوەی زانراوە کە  کوژراوەکە لە پێنجەمین دەیەی تەمەنیدایە و خەڵکی باکووری کوردستانە و لە شاری سلێمانی کرێکاری کردووە، هەر زوو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا
بە گوێڕەی زانیارییەکان نزیکەی دەمژمێر ١٦ی ئەمڕۆ تەقە لەو کوردەی باکووری کوردستان کراوە کە کراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە
دەستداوە
ڕاستییەکەی ئەمە چەندین جارە کە تێکۆشەرانی باکووری کوردستان لە دەڤەری سلێمانی دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن