کوردشۆپ ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی دووهەم خەڵاتی زارا بەڕێوە دەبات

دەمژمێر ١٤ و نیوی ئەمڕۆ، ڕێککەوتی ٧-١-٢٠٢٤ ڕێکخراوی  کوردشۆپ بۆ خزمەت بە زمان، مێژوو و کولتووری کوردی، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی دووهەم خەڵاتی زارای لە هۆتێل کاپیتۆلی شاری هەولێر بەڕێوەبرد. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستانی بێدەنگ بۆ ڕێزگردن لە شەهیدان بەڕێوەچوو، پاشان کاک وڵات قادری بەرپرسی ڕێکخراوی کوردشۆپ وتارێکی پێشکەش کرد، پاشان  فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە کاروچااکییەکانی دوو ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوەکە خرایە ڕوو، پاش دوو کچە سترانبێژ چەند گۆرانییەکیان پێشكەشکرد، دواتر مامۆستا سوداد ڕەسوڵ بە ناوی داوەرانەوە قسەی کرد و ناوی براوەی دووهەم خەڵاتی زارا ئاشکرا کرد و ڕایگەیناد کە  خاتوو ئەمینە عەمەر، ناسراو بە کەچا کورد کە لە دایکبووی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیادا دەژی براوەی دووهەمین خەڵاتی زارایە. پاشان مامۆستا عەبدڵا حەسەنزادە خەڵاتەکەی پێشکەش بە نوێنەری خاتوو ئامینە عەمەرکرد
. شیاوی باسکردنە کە ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر، ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبری کورد ئامادەببوون