!کوردستان دایکی جیهان بۆ پەیدابوونی مرۆڤ

کوردستان بێجگە لەوەی کە لانکەی شارستانیەت بووە هەروەها لانکەی سەرهەڵدانی ئاین و کشتوکاڵ ژیان بووە دواجار لانکەی سەرهەڵدانی مرۆڤ وژیان بووە. یەکەم کەشتی کە مرۆڤایەتی لێوە درووست بووە کەشتیەکەی نووح کەلە چیای جودی لەباکووری کوردستان لەنگەری گرت
سەرهەڵدانی باوکی پێغەمبەران حەزرەتی ئیبراهیم خەلیل لەکوردستان نیشتەجێ وژیانی کردووە 
بۆبەردەوامی ژیان مرۆڤ ناچاربوو کەخواردن درووست بکات ئیدی ڕووەکی چاند و دۆزیەوە لەگوندی چەرمی لە چەمچەمال.. دواتر بەریتانیەکان ساڵی ١٩٢٥ نەوتیان دۆزیەوە.
لێرەوە ئیتر کوردستان بووە لانکەی دروستبوونی مرۆڤ ولانکەی ژیان. لەپاش ئەو دۆزینەوە گڕ گەی ئێستا کەئەشکەوتی شانەدەر لە قەزای مێرگەسۆر سەربە پارێزگای هەولێر کوردستان بووە دایکی جیهان . ئیتر بۆ مرۆڤایەتی سەلما کوردستان باوکی پێغەمبەران و دایکی مرۆڤایەتیە. کوردستان جێگەی شانازی بۆ کورد وجیهان .هاوکات بووە شۆک و شێتبوونی داگیرکەران لەتورک و فارس وعەرەب ئەوەتا هەرسێ نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان کەوتونەتە دژایەتی ئەو فلیمە دۆکۆمنتاریەی کەلە نێتفلێکس دەرچوە بەناوی 
Secrets of the Neanderthals  
 لەسەر ئەودۆزینەوە نوێیەی ئەشکەوتی شانەدەر کەچەند جار ناوی کوردستان دێنێت، دوژمنان و داگیرکەرانی تووشی هستریا کردووە
پێویستە ئەم هەڵمەتە بەکاربهێنین بۆ زیاتر ناسینی کوردو کوردستان بەهەموو جیهان تاوەکو لەڕێگەیەوەپشتیوانی بۆ دەوڵەتی پەیدابکەین وسەربەخۆیی پێڕابگەیەنین کە بەدڵنیایی لەخۆبردوویی و وازهێنانی دەوێت لەبەرژەوەندیە کەسیەکان وتێکۆشان بە هەستێکی کوردانەو نیشتمان پەروەریانە و دروشمی سەربەخۆیی ئامانجی سەرەکیمان بێت وکۆمەڵگەیەکی یەکسانیش ئامانجی دوای سەربەخۆیی بێت 
دکتۆر شۆڕش عەلی تیلەکۆیی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
حزبی ڕزگاریی کوردستان