کرێکارێکی کۆبانێ لە سلێمانی گیان لەدەست دەدات

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٤-٥-٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا کرێکار  بەردەبێتەوە و دەمرێت
ئەمڕۆ شەممە لە کاتی کاکردن لە پڕۆژەیەکی  نیشتەجێبووندا، کرێکارێک کە خەڵکی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە بەردەبێتەوە و گیان لە دەست دەدات
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو قوربانییە ناوی ( فەرەیدون محەمەد حەسەن )ە و تەمەنی بیست و چوار ساڵانە، هەروەها  چەند سالێکە لەگەڵ براکانی ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە و کرێکاری دەکەن