کانیاوەکانی دەڤەری سۆران دەبوژێنەوە
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی ناوەندی قەزای سۆران بە پەیامنێری ڕزگاریپرێسی گوتووە کە بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانەی کە باشووری کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتۆتەوە کانیاوەکان سەر لە نوێ دەبوژێنەوە
تەحسین سەعدوڵڵا ئاشکرای کردووە کە بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە، ، وێڕای ئەوەی کە ڕووبار و جۆگەلەکان ملاومل هاتوون، هەروەها زۆربەی کانی، کانیاو و سەرچاوە ئاوییەکانی دڤەرەکە بوژاونەتەوە، بەڵام هێشتا پێویستمان بە بارینی بەفر هەیە تا ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز ببێتەوە و ئاوی سەرزەوی وەکو خۆی بمێنێتەوە و لە کورتی نەداتەوە