کارەساتی هاتوچۆ وەکوو مۆتەکەی مەرگ یەخەی هاووڵاتیان دەگرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠٢٤ ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێی کۆیە بۆ هەولێر ڕوویدا، بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ  دووشەممە، ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠٢٤ لە دۆڵی باڵەییان لە نزیک گوندی خەزێنە ئۆتۆمۆبێل هەڵدەدێری، بەوهۆیەوە هاووڵاتییەک بە ناوی سەرکەوت ئەحمەد و کوڕەکەی گیان لە دەست دەدەن
 هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە دۆڵی بالیسان هاووڵاتی 'ڕۆژگار زاهیر کانی دەربەندی' و خێزانی و خوشکێکی بوونە قوربانی
ئەو ڕووداوانەی هاتوچۆ کە ڕۆژانە  گیانی خەڵک دروێنە دەکەن، وەکوو مۆتەکەی مەرگ یەخەی  خەڵکیان گرتووە و خەم و پەژارە پێشکەش بە کوردستانیان دەکەن، بۆیە دەبێت بە  زووترین کات چارەیەک بۆ ڕێ و بانەکان بدرۆزرێتەوە، هێشتا ڕێی خێرا لە کوردستان نییە، کەچی ئەو هەموو کارەساتە دەقەومێت، ئەگەر ڕێی خێڕا هەبێت، بێ گومان گیانی خەڵک دروێنە دەکات