کارەبا وەستایەکی خۆی دەکوژێت

دوێنێ پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٢-٢-٢٠٢٤  وەستایەکی کارەبا بە ناوی جەواد ڕەحمان بە هۆی کارەباوە گیانی لە دەستدا
دوێنێ پێنجشەممە، لە گوندی بێڵێ، تەزووی کارەبا لە هاووڵاتییەک دەدات و دەیکوژێت
 خزمێکی ئەو قوربانییە بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە جەواد ڕەحمان بۆ خۆی وەستای کارەبایە و خەڵکی گوندی بیلنگری سەر بە  باڵەکایەتی و تەمەنی سی و پێنج ساڵ بوو، بەڵام بۆ کارکردن چؤتە گوندی بێڵێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتوویەتی بە پەلە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر گوازراوەتەوە و لە وێش بۆ نەخۆشخانەی سۆران، بەڵام بە داخەوە لەوێ گیانی لە دەستداوە