ژنێک دەیەوێ تۆڵەی باوکی بکاتەوە

ئەمڕۆ دوو شەمە، ڕێکەوتی ٢٦-٢-٢٠٢٤ ژنێک تەقە لە بکوژی باوکی دەکات و برینداری دەکات
ئەمڕۆ لە ناو فەرمانگەی باری شارستانی ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ، ژنێک هەوڵی کوشتنی بکوژی باوکی دەدات
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری ڕزگاری پرێس  دەمژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئەو بریندارە گەیشتۆتە نەخۆشخانەی گشتی گوڵان لە ئاکرێ، دوای تیمارکردنی سەرەتایی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە
 مامۆستا 'کرێکارحوسێن' بە هەواڵنێری ڕزگاری پریسی ڕاگەیاندووە و کە پیاوەکە چوار فیشەکی بەرکەوتووە و ھۆکارەکەیشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان ھەردوول بنەماڵە دەگەڕێتەوە، هەر سەبارەت بەم کێشەیە کەسێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناوی(م.ع) گوتوویەتی ژنەکە لە تۆڵەی خوێنی باوکی هەوڵی کوشتنی ئەو پیاوەی داوە و برینداری کردووە،  لەسەر داوای کەسوکارەکەی،  بریندارەکە  بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە