ژنێک بە هۆی غازەوە گیان لە دەست دەدات
چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی سەرچەمە لە سنووری ناحیەی دیانا، بە هۆی ئاگری غازی ماڵەکەیانەوە ئاگر لە ژنێک بەردەبێت و دەستووتێت
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەست پەیانێری ڕزگاری پرێس کەوتووە، ئەو ژنە ناوی 'فايدە فاخیر'ەوە بە هۆی ئاگری غازەوە دەسووتێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٣-٩-٢٠٢٤ لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.
قوربانیەکە چوار منداڵی هەیە، دوانیان جمکن و تەمەنیان شەش ساڵانە، ئەمساڵ بۆ خوێندن و چوونە قوتابخانە ئامادەی کردبوون، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەی نەهاتەدی و ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئەوەی جێی ئاماژەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر ژن و کچانی کوردستان بە هۆی تەقینی غاز و کڵپەکردنی سۆبەی نەوتی دەسووتێن و گیان لە دەست دەدەن، هۆکارەکەیشی بۆ کەمی کارەبا و خراپی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە