ژمارەیەک مەڕدز دەستگیر دەکرێن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧-٤-٢٠٢٤ لە شاری کەرکوک پێنج مەڕدز دەستگیرکران
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج مەڕدز لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک دەستگیرکران کە چواریان هەڵگری ناسنامەی وڵاتای سوریان و
بە گوێڕەی زانیاریەکان گیراوەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیس کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت
کەسێکی ”.دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی بە ناوی ( محەمەد حوسێن) ئاشكرای کردووە کە ماوەیەک بوو مەڕوماڵاتی گەڕەکەکەمان دەدزران و کەسیش نەیدەزانی کێن، دوای ئەوەی چەندین جار پۆلیس لەو دزیانە ئاگادارکرایەوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانرا دەستگیر بکرێت
بە گوێرەی زانیاریەکان ساڵانە پێش جەژنی ڕەمەزان، دزەکان دەرفەت دەقۆزنەوە و دەست بە دزینی مەڕوماڵات دەکەن، چونکە دەتوانن بە ئاسانی سەریان ببڕن و گۆشتەکەیان بفرۆشن، هەندێ ی لەو دزانە گوایە قوربانی دەکەن و هەندێک لە گۆشتەکان بە خۆڕایی بە خزم و ناسیاوانیان دەدەن، لە ڕەمەزانی ڕابردوو ژمارەیەک دز دەستگیرکران کە زیاتر لە سەت مەڕ و بزنیان دزی بوو