ژمارەیەک بەچکەی دەڵەک بۆ نێو سروشت دەگێڕدرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  دارستان و ژینگەی دەڤەری ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە کە دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣٠-٦-٢٠٢٦ ژمارەیەک بەچکەی ئاژەڵێکی کێو بۆ نێو سروشت گێڕدراونەتەوە
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەڵێت: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بنکەی بازگەی زەڵی سنوری قەزای پشدەر هاووڵاتیەك بیست و حەوت بەچکەی دەڵەکەی ڕاوکردووە، ئیدی بـەرێوەبەر،  پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەری راسپارد تا ڕێ یاسایی بگرنـە بەر و ئەو بەچکانە بۆ نێو سروشت بگێڕنەوە
بە گوێرەی زانیارەیکان پۆلیسی دارستان و ژینگەی هه ڵشۆ ئەو بەچکانەیان  وەرگرتەوە و بە بڕیاری دادوەر لە کێوەکانی کوردستاندا ئازادکران و بۆ نێو سروشت گێڕدرانەوە
هەنگاوێکی یەکجار دروست و بەجێیە کە ئاژەڵە کێوەیەکان بۆ نێو سروشت بگێڕدرێنەوە و ئازادیان پێ بدرێتەوە، چونکە سروشتی کوردستان بە هەبوونی ئەو ئاژەڵانە جوانتر و چالاکتر دەمێنێتەوە. ئێمە بەناوی ماڵپەڕی ڕزگاری پرێسەوە دەستخۆشی لە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەکەین