ڕەوشی ژنانی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکی نوێ ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەولەتیدا

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە ئەو ژن و کچانەی لە هەرێمی کوردستاندا بوونە قوربانی توندوتیژی خێزانی، ئەگەر سکاڵا تۆمار بکەن و داوای پاڵپشتی لە حکومەت بکەن، ڕووبەڕووی "کۆسپی ترسناک" دەبنەوە. هەروەها ڕێکخراوەکە گوتوویەتی: زۆرجاران تاوانبارانی کوشتن و دەستدرێژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە هەرێمی کوردستان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت و کارکردنی سیستمی دادوەریش بەجۆرێکە کە هەستێک بە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە دەبەخشێت و دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی توندوتیژی ڕەگەزی لەم بوارەدا
ئایە مەجزوب، جێگری بەڕێوەبەری هەرێمی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند: قوربانیانی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا پشتگوێ دەخرێن
بە گوتەی خاتوو مەحجوب: "لەو ساتەوەی ئەو ژن و کچانە لە ڕەوشی نەگونجاودا هەڵدێن و بەدوای دادپەروەری و پارێزگاریکردندا دەگەڕێن، چەندین جار ڕووبەڕووی ئاستەنگی ترسناک دەبنەوە"
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت: دەسەڵاتدارانی دادوەری خۆیان پەروەندەکان تۆمار دەکەن