ڕێ و بانەکان مەرگ دەچننەوە

لە ئاکامی سێ ڕووداوی هاتووچۆ دوازدە  کەس برینداردەبن
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس، پاش نیوەڕۆی  دوێنێ هەینی، ڕێکەوتی ٨-٣-٢٠٢٤ لە ئاکامی  سێ ڕووداوی هاتووچۆ لە  قەزای کەلار دوازدە کەس بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن
 ڕووداوی یەکەم لە گەڕەکی سەرکەوتنی کەلار لە نێوان هۆندا مینی پاس - ماتۆڕ سکلێک ڕوویداوە،  لێخوڕی ئۆتۆمۆبیلەکە و  ماتۆڕەکە برینداربوون، لە ڕووداوی دووەم کە  لە جوتسایدی کەلار- باوەنور، لە ملەی بەردەسور ڕوویدا، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراون - هۆندا ئەکسنت، بووە هۆی کەسێک بریندار بووە،  هاوکات ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا - هۆندا سەنتافی - کیا ئۆپتیما لە گوندی بەردەسوری کۆن ڕوویدوە، بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون، بریندارەکانەکانیش بریتی بوو لە  شۆفێرو پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی هۆندا سەنتافی لەگەڵ برینداربوونی شۆفێر و دوو سەرنشینی کیا ئۆپتیما
لە لایەکی دیکەوە دەمژمێر ١٣ و سی خولەکی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٩-٣-٢٠٢٤   ئۆتۆمبێلێکی نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێی گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی ڕزگاری، تامپۆن دەکەن، بەو هۆیەوە  دوو کەس گیان لەدەستدەدەن و سێ کەسی دیکەش برینداردەبن