ڕێزلێنان لە ئەنستیتۆی زانستی زاگرۆس

ژمارەیەک نووسەر و چالاکوان ڕێز لە کار و چالاکیەکانی ئەنستیتۆی زانستی زاگرۆس و خودی ڕێزدار کامەران ڕەحیمی دەگرن، ئێمەش بە باشمان زانی دەقی ڕێزلێنانەکە لە ماڵپەڕی ڕزگاری پرێسدا بڵاو بکەینەوە. کە ئەمەش دەقەکەیەتی

"بێگومان زمان باڵاترین ئاڵاییە کە بەسەر فەرهەنگی هەر نەتەوەیەک دەشەکێتەوە و هێمای ناسنامەی هەر ڕەچەڵەکێکە کە باوەڕی بە گەوهەری ڕەسەنایەتی خۆی هەیە، زمان بەرچاوترین پێشەنگی فەرهەنگ و ناسنامە و قەقنەسی نەتەوەیە، هەر نەتەوەیەک ئاگر لەو قەقنەسە بەربدات، خۆی دەسووتێنێ" سلڤیا وارنەر

بە گوێرەی بەندی پازدەی دەستووری بنەڕەتی، پەروەردە بە زمانی ناوچەیی لە هاوشانی زمانی فەرمی لە فێرگەکاندا کێشە نییە، هیواخوازین ئەمە ببێتە هۆی بەهێزکردنی فەرهەنگی گشی لە ئیلام و تەواوی پاریزگاکانی دیکە و ببێتە هۆکارێک بۆ یەکبوونی فەرهەنگی سەرتاسەری لەدژی هێرشی فەرهەنگی دیتراندا. بەداخەوە بەهۆی ئاگایی و جۆرێک لە باوەڕ بەخۆنەبوون، سنوورداری هێمنایەتی و کۆمەڵایەتی و هەڵگیرسانی شەڕی داسەپاوی عێراق- ئێران لە ساڵی ١٩٨٠، گۆڕانکاری سیاسەتی و بنەمای دەوڵەتەکان و ڕەوتی بێ سەلیقەیی وو... لە زەمانی هاوچەرخدا، هەر یەک بە جۆرێک بوونەتە هۆکاری لاوزی پێگەو بونییەی فەرهەنگ، ک لەم نێوەندەدا هۆشیاریی ڕۆشنبیران و ڕووناکبیرانی ئەم بوارە، ئاسۆی گەشاوەی فەرهەنگی خۆیان دەرخستووە و شانە زیانلێکەوتووەکانیان چاک کردۆتەوە

هەربۆیە ئێمەی نووسەر و قەڵەمدۆست، تێکۆشەرانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، بە پێویستی دەزانین ستایشی دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی زانستی زاگرۆس و بەتایبەت نووسەر و توێژەر کامران ڕەحیمی بکەین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە لێک نزیکبوونەوە و پتەوکردنی زمان، ئەدەب و هونەری کوردی ڕێز بگرین

حەسەن ئەفشار (چالاکوانی جڤاکی، نووسەر و ڕۆژنامەوان)

دکتۆر موسا میرزایی (پزیشک، چالاکوانی جڤاکی)

دکتۆر رۆستەم منەتی (نووسەر و چالاکوانی جڤاکی)

حەیدەر داودی (ڕۆژنامەوان، سەرۆکی پێشووی خانەی چاپەمەنی ئیلام)

دکتۆر نورەدین ڕەحیمی (نووسەر و چالاکوانی سیاسی)

عەباس محەمەدزاده (نووسەر و وەرزشوان)

دکتۆر عەلی ئەکبەر مەتین (چالاکوانی سیاسی و جڤاکی)

دکتۆر ستار میرزایی (پزیشک، چالاکوانی فەرهەنگی)

ڕەزا خاسی (چالاکوانی جڤاکی)

محەمەد منەتی (چالاکوانی فەرهەنگی)

دکتۆر سەلام ئەمینی (نوێنەری ئەدوار)

کامل میرزایی (چالاکوانی جڤاکی)

عەلینور میرزایی (چالاکوانی فەرهەنگی)

جەعفەر ڕەحیمی (چالاکوانی جڤاکی)

ئەیوب مەلەکشاهی ئەسل (مافپەروەر)

دکتۆر بەهرۆز مامی (مافپەروەر)

حەبیبوڵڵا تورەنگ (پارێزەر)

حەیدەر یاری (چالاکوانی فەرهەنگی)

سادق یەگانه (چالاکوانی جڤاکی)

عەبدوڵڵا ئەرغەند (چالاکوانی جڤاکی)

رۆستەم شوجاعی موقەدەم (شرۆڤەکاری سیاسی)

روحوڵلا ئەکبەری (فیلمساز)

خالق مەنسوری (شارەداری پێشوو)

محەمەد عەزیزی (ڕۆژنامەوان و چالاکوانی جڤاکی )

ئەیوب قەیتاسی (پەیکەرساز)

میرحوسین هاشمی‌نیا (ئامادەکاری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن)