ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣-٣-٢٠٢٤ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  رۆژی١٠-٦-٢٠٢٤ی وەک ڕپژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری  کرد

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-٣-٢٠٢٤ ڕایگەیاند کە رۆژی  ١٠-٦-٢٠٢٤، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت

   سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی  پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (١)ى ساڵى ٢٠٠٥ى هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانى بڕیارىداوه‌ ١٠-٦-٢٠٢٤  هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بەڕێوەبچێت