ڕۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران پیرۆز بیت

یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی چینی کرێکارانی جیهانە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشان و خەباتی کرێکاران دەخوازین و بەو ئاواتەین کە یەکی ئایار ببێت بە ڕۆژی گۆڕنانی ستەمکار و سیستەمی سەرمایەداری

ئەمساڵیش لە کاتێکدا ڕۆژی هاوپشتی کرێکاران دێتەوە کە هێشتا چینی کرێکارو بەشمەینەتانی کوردستان لە رەوشێکی یەکجار ناخۆشدان و بەدەست بێکاری، گرانی و نەدارییەوە دەناڵێنن، هێشتا دەستەڵاتدارانی باشوور هەوڵێ چارەکردنی بێکاری نادەن و پێوانە بۆ بژێوی بەشمەینەتان ناکەن، مخابن دەستەڵاتدارانی باشوور نەک هەر بۆ یەکسانی و وەکهەڤی هەنگاو هەڵناگرنەوەو کار بۆ بنبڕکردنی چەوسانەوەی چینایەتی ناکەن، بەڵکو زۆر لێبڕاوانە درێژە بەستەمکاری دەدەن و زەمینەسازی بۆ فراوانبوون و گەورەبوونی سەرمایەداران دەدەن. ئێمە لە کاتێکدا هاوخەبات و هاوسۆزی چینی کرێکار و بەشمەینەتیانی کوردستانین وتەواوکار و درێژەپێدەری ئەوانین و دەمانەوێ کوردستانێکی یەکسان و وەکهەڤ بۆ هەموان بنیات بنرێت

شکۆداربێ یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی  و هاوخەباتی کرێکاران

سڵاو لە کرێکارو رەنجدەرانی کورستان

نەمان و سڕینەوەی سیستەمی سەرمایەداری و زۆرداری لە جیهان


مەکتەبی راگەیاندنی
حزبی رزگاریی کوردستان
2024-05-01