ڕۆژنامەگەری کوردی چەنده لەگەڵ ڕەوتی سەردەم هاوجووته؟

میدیای کوردی له سەرەتای دروست بوونیەوه تا ئیمڕۆ نەیتوانیوه لەگەڵ ڕەوتی سەرە مەکەی خۆی  بڕوات، لەبه رئەوەی که کوردستان داگیرکراوبووه  و هەمیشه میدیای کوردی بووه به دوو بەشەوه ، بەشێکیان له ناو شارەکان بووه و لەژێر دەستی حکومەتی داگیرکەردابووه که هەمیشه میدیایەکی موحافزکار بووه و حکومەتیش هیچ کات نەیوویستووه ونەشیهێشتووه که هیچ جۆره زانستێکی سەردەم و تەکنەلۆجیایەکی سەردەمەکه بگاته دەستی ڕۆژنامەنووس ومیدیاکارەکانی کورد و بۆ ئه وەی پێش نەکەوێت

له لایەکی دیکەوە بەشەکەی دیکەی میدیای کوردی برتییه له میدیای شاخ که به میدیای شۆڕشگێری ناوزەند  کراوه ئەم میدیایەش هەمیشه له بەرەی شۆڕشگێران و نیشتمانپه روە ران بووه و میدیایەکی سەرەتایی و دوور له هەموو پێشکەوتنێکی سەردەمیانه بووه و دام و دەزگەکانی هەمیشه له ئەشکه وت وچیاکانی کوردستان و به پشتی هێسترو کەروبارگیریەوه بووه . لەبه رئەوه  دوورله هەموو پێشکەوتنێکی سەردەمیانه بووە که له زانستی میدیادا پەیڕەودەکرێت

بابێینه سەر باشووری کوردستان به تایبەتیش پاش ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان  ساڵی ١٩٩١ که پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی تیا دامەزرا، لایەنی ڕاگەیاندن زۆر گۆڕانی بە خۆیەوه بینی، هەر له دەرکردنی یاساکانی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی و دەرکردنی کتێب و ڕۆژنامه و گۆڤارو دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی و سەتەلایت و کۆتاییەکەشی سۆشیال میدیا، له پاڵ ئەمانەشدا کردنەوەی بەشی ڕۆژنامەنووسی له پەیمانگەی تەکنیکی و دواتر کۆلێجی ڕاگەیاندن و خوێندنی باڵا، ئەمه سەرەڕای ئەو لێشاوی تەکنەلۆجیا گەوە و مەزنەی بواری میدیا و پەیوەندییەکان که هێنراوەته کوردستان، بەڵام هێشتا ڕاگەیاندن نە یتوانیوه لەگەڵ پێشکەوتنی زانستیانەی سەردەم بڕوات،  له لایەنی زانستی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، با بپرسین بۆ:

یەکەم : لەبەرئەوەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ که بەڕاستی دەسەڵاتی چوارەم بێت بوونی نییه لەبری ئەوه ڕاگەیاندنی حزبی هەیه که توانین بیچوێنین به سه رده می شاخ. لێره ده کرێ بووترێ ئه وکێبەرکێیەی که هەیه له نێوان جۆڕەکانی ڕاگەیاندن له بینراو وبیستراو کێبڕکێی جۆری نییه بەڵکو کێبڕکێی ژمارەییه واته ئەوەندەی گوێ به زۆری بینەر دەدەن بۆ پەیداکردنی لایەنی ئابووری هێنده گوێ نادەن به لایەنی جۆری بۆ باشکردنی بوارەکه

دووەم : بۆ گەیاندنی بەرنامەی حزبەکانیان و لایه نی ده سه ڵاتدار گوێ نادەن چەنده ئەو بابەتانەی که نیشانی دەدەن چەنده زیان بەخشه بۆ کۆمەڵگەکه و خەڵکی کوردستان ، لەبەرئەوەی بابەتەکان زیاتر نزیکن لەو کولتورەی که له کوردستان باوه له چێژوەرگرتن له کوشتن و بڕین که ئەمه پێچەوانەی زانست و ئیتیکی میدیاییه ، بۆ نموونه نیشاندانی کەسێک خۆی دەسووتێنێ و پایامنێره که له تەنیشتیەوه وەستاوه یان نیشاندنی تەرمی کوژراو سوتێنراو ئەمانه زادەی هەڵسوکه وتووعاداتی ناو کۆمه ڵگە،  بەڵام هاوکات دژی ئیتیکی ڕۆژنامه وانین

سێیه م : ڕەچاونەکردنی کاتی نیشاندانی ئەو فلیمانەی توندوتیژیان تیایه که کاریگەری خراپی له سەر دەروونی منداڵ و گەوره دروست دەکات تا ئەو کاتەی بۆته هۆی ئەوەی که  نەوەیەکی  شەڕه نگێز بەرهەم بهێنێت

چواره م : له بری ئازادی بیروڕا دەربڕین و فەرهەم کردنی ئازادی بۆ ڕۆژنامه نووسان ، ترس وتۆقاندن و چاوسوورکردنەوه جێگه ی گرتۆته وه زیاندانه کانی پێ پڕکراونەتەوه به یاسای بێ سەروبەر و قەرەقوشیانه زیندانی دەکرێن و سیفه تی جاسوسی و خیانەت و زۆر تاوانی تریان بۆ دادەتاشن. ئەمەش وایکردووه میدیاکاران له ترسی زیندان و تۆقاندن نەتوانن کارەکانیان به ڕاستگۆیانه بکەن له جێگەیدا ببنه زوڕنا ژەنی دەسەڵات

گشت ئەمانه و زیاتریش ئەوەنیشان دەدەن که میدیای  کوردی نەیتوانیوه لەگەڵ زانستی سەردەم بڕوات و بێ سەرو بەرەیی پێوه دیاره لەبەرئەوەی سەڕەڕای بوونی سەندیکای ڕۆژنامه نووسانیش،  بەڵام ئەم سەندیکایه به هۆی ململانێی حزبیەوه هیچ دەسەڵاتێکی نییه، چونکه له سەر بنەمای حزبی دامەزراوه و بۆته قوربانی ئه و ململانێیانه

دکتۆر شۆڕش علی تیله کۆیی

ئه ندامی مه کته بی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان