ڕۆژنامەوانێک لە هەولێر دەستبەسەر دەکرێت

پەیامنێرمان لە شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دوو  شەممە، ڕێککەوتی ٥-٢-٢٠٢٤ ڕۆژنامەوان دیاکۆ حوسێن دەستگیر کراوە
بە گوێرەی زانیاریەکان، دیاکۆ حوسێن پەیامنێری دەزگەی ستانداردە و ئەمڕۆ لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپێشاندانی حزبی شیوعی کورستان لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە
ئەمڕۆ دەمژمێر دەی پێشنیوەڕۆ  لە بەردەم باڵاخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، دیاکۆ حوسێن پەیامنێری دەزگەی ستاندارد لە لایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە
 دەزگەی ستاندارد لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی کە هێزێکی نەناسراو پەیامنێری ئەوانیان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە