ڕۆژئاوای کوردستان: فڕندەکانی تورکیا بەردەوام هێرش دەکەن
دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٣١-٥-٢٠٢٤ هەشت جار بە فڕندە هێرشی کردە سەر کێڵگەکانی تەل کۆچەر و تەل حمێس. لە تەل کۆچەر دوو ئۆتۆمبێل بە ئامانج گیران و سووتێنران
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ ڕایگەیاند" لە هێرشی فڕۆکە سیخوڕییەکان بۆ سەر خاڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دوو شەڕڤان گیانیان بە دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان بەخشی
لە بەیاننامەکەی هێزەکانی سووریا دیموکراتیکدا هاتووە: ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان هی فریاکەوتن بوو، بەو هۆیەوە دوو شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە