ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستانەوە

لایەنە سیاسیەکانی کوردستان

جەماوەری دڵسۆزی کوردستان

دوێنێ ٣١-١٠-٢٠٢٣ ڕاگەیاندراوێک لە فەیسبووکی هاوپەیمانی نیشتمانیدا بڵاوبووتەوە وا پێشاندراوە کە گوایە (بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان) لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی یەکیان گرتووە،  ئێمە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، هەروەها ئەو کەسەی بەناوی (بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان) ئەم ڕاگەیاندراوەی لەگەڵ هاوپەیمانی بڵاوکردۆتەوە، لە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بۆ یەک چرکەش ئەندامی (بزوتنەوەی نوێبوون) نەبووە، بۆیە ڕوونی دەکەینەوە کە (بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان) وەک بزوتنەوەیەکی نیشتمانی کوردستانی لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ و پڕۆسەی یەکبوونیشی لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی ئەنجام نەداوە.

ڕاستی سەر دەکەوێ و ئیرادەی گەلی کوردستان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.

نەفرەت لە داگیرکەران و دوژمنانی گەلی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

١-١١-٢٠٢٣